







(كاتیگۆری) وشه‌یه‌كی یۆنانییه، واتای تاوانباركردنی كه‌سێك ده‌به‌خشێت، كه‌سێك له‌به‌رده‌م ئه‌وانی دیكه‌دا تاوانبار بكرێت. ئه‌ریستۆش بۆ مه‌به‌ستێكی فه‌لسه‌فی جیاواز به‌كاریهێناوه. له‌فه‌لسه‌فه‌دا كاتیگۆری ئه‌و چه‌مكه هه‌مه‌كییه‌یه، كه‌لایه‌نێكی بوون ئاشكرا ده‌كات. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت، له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی كاتیگۆرییه‌كدا په‌نجه بۆ لایه‌نێكی بوون درێژ ده‌كه‌ین، تاوانباری ناكه‌ین، به‌ڵكو راستییه‌كه‌ی ده‌رده‌خه‌ین. بۆنموونه، كه‌ده‌ڵێین (گۆچان خواره) ئاماژه بۆ چۆنیه‌تی ئه‌و بوونه ده‌كه‌ین، كه گۆچانه. لێره‌دا گۆچان‌و خه‌سڵه‌ته‌كه‌شی كاتیگۆرین.
ئه‌گه‌ر دروست بێت، ئه‌ریستۆ ئه‌م په‌رتووكه‌ی ئه‌و كاته نوسیبێت، كه لای ئه‌فلاتون خوێندویه‌تی، ئه‌وا ده‌رده‌كه‌وێت، كه له‌ته‌مه‌نی لاوێتییه‌وه، نه‌ك پاش مردنی ئه‌فلاتون، جیاوازی نێوان بۆچوونه فه‌لسه‌فییه‌كانی ئه‌ریستۆو ئه‌فلاتونی مامۆستای سه‌ریهه‌ڵداوه.هه‌روه‌ها هاوڕا نه‌بوونی له‌گه‌ڵ (پارمه‌نیدس) له‌سه‌ر گۆڕان لێره‌وه ده‌ستیپێكردوه. ئه‌فلاتون له‌و باوه‌ڕه‌دایه چه‌مكه هه‌مه‌كییه‌كانی، وه‌كو جوانی‌و چاكه‌و مرۆڤ‌و دره‌خت‌و ئه‌سپ‌و هتد، بوونێكی سه‌ربه‌خۆ و به‌رزو جیاوازیان هه‌یه. ئه‌م چه‌مكانه فۆرم (ئایدیا)ی هه‌مه‌كی‌و له‌ئه‌ستو به‌ده‌رن‌و له‌جیهانی ژوور ئه‌م جیهانه ئه‌ستوییه‌ی ئێمه‌وه دانراون.
All rights reserved to Serdam.Org | Designed & Hosted by DeSian