






كێشه‌ی نه‌خۆشیی شه‌كره ته‌نیا له‌وه‌دا نییه كه نه‌خۆشییه‌كی دیاری هه‌ناویه به‌ڵكو له‌وه‌دایه كه كارده‌كاته‌سه‌ر سه‌رتاپای ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌و كاریگه‌ری پێیانه‌وه دیارده‌بێت هه‌ر له‌ماسولكه‌كانه‌وه تا ده‌گاته ره‌قبوونی خوێنبه‌ره‌كان‌و كاری دڵ‌و په‌ستانی خوێن‌و سه‌رگێژخواردن‌و بورانه‌وه‌و تینویه‌تی به‌رده‌وام‌و لاوازی جه‌سته‌و تێكدانی سوڕی مانگانه له‌ژندا‌و كاریگه‌ری بۆ سه‌ر كۆرپه‌له له‌دایكی دووگیاندا، هه‌روه‌ها له‌كرداره‌كانی هه‌وكردنی میكروبی و به‌ته‌مه‌ندا چوون‌و پیرییه‌تی، له‌ده‌ستدانی چاو، په‌ككه‌وتنی گورچیله‌و نه‌خۆشییه ده‌مارییه‌كان‌و هه‌وكردنی پێ‌و قاچه‌كان‌و
په‌یدابوونی برین‌و چاك نه‌بوونه‌وه گه‌لێكی دی.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌م لێكه‌وته تێكچوونانه‌ی كه له‌ئه‌نجامیدا په‌یدا ده‌بن، رێگاكانی‌و چاودێری خواردن‌و خۆپارێزی به‌رده‌وام‌و فه‌رامۆشنه‌كردنی جه‌سته له‌به‌رامبه‌ریدا، وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی رێك‌و پێك به‌ته‌واوی ده‌سته‌به‌ری تووشنه‌بوونی ئه‌و تێكچوونانه ده‌كات‌و نه‌خۆش ده‌توانێت زۆر به‌سانایی‌و ئاسایی ژیان بگوزه‌رێنێت بێئه‌وه‌ی هیچ یه‌كێك له‌و ناڕه‌حه‌تیانه‌ی
تووش بێت ئێمه گه‌لێك له‌و كتێبانه‌ی له‌سه‌ر شه‌كره دانرابوون، خوێندمانه‌وه،
به‌لامانه‌وه ئه‌م كتێبه‌ی پرۆفسیۆر د. محه‌مه‌د سه‌لاحه‌دین ئیبراهیم كه سه‌رۆكی به‌شی نه‌خۆشییه هه‌ناوییه‌كانه له‌زانكۆی ئه‌زهه‌ر به‌یه‌كێك له‌هه‌ره ئه‌و سه‌رچاوه گرنگانه داده‌نێن كه زۆر به‌وردی‌و شاره‌زاییه‌كی زۆره‌وه ده‌رباره‌ی
هه‌موو لابه‌نه‌كانی نه‌خۆشییه‌كه دواوه.
له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا ئه‌م کتێبه له کتێبخانه‌ی
ئه‌لیکترۆنی سایته‌که‌مان ده‌خوێننه‌وه..
All rights reserved to Serdam.Org | Designed & Hosted by DeSian