








(كاتیگۆری) وشه‌یه‌كی یۆنانییه، واتای تاوانباركردنی كه‌سێك ده‌به‌خشێت، كه‌سێك له‌به‌رده‌م ئه‌وانی دیكه‌دا تاوانبار بكرێت. ئه‌ریستۆش بۆ مه‌به‌ستێكی فه‌لسه‌فی جیاواز به‌كاریهێناوه. له‌فه‌لسه‌فه‌دا كاتیگۆری ئه‌و چه‌مكه هه‌مه‌كییه‌یه، كه‌لایه‌نێكی بوون ئاشكرا ده‌كات. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت، له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی كاتیگۆرییه‌كدا په‌نجه بۆ لایه‌نێكی بوون درێژ ده‌كه‌ین، تاوانباری ناكه‌ین، به‌ڵكو راستییه‌كه‌ی ده‌رده‌خه‌ین. بۆنموونه، كه‌ده‌ڵێین (گۆچان خواره) ئاماژه بۆ چۆنیه‌تی ئه‌و بوونه ده‌كه‌ین، كه گۆچانه. لێره‌دا گۆچان‌و خه‌سڵه‌ته‌كه‌شی كاتیگۆرین.
كێشه‌ی نه‌خۆشیی شه‌كره ته‌نیا له‌وه‌دا نییه كه نه‌خۆشییه‌كی دیاری هه‌ناویه به‌ڵكو له‌وه‌دایه كه كارده‌كاته‌سه‌ر سه‌رتاپای ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌و كاریگه‌ری پێیانه‌وه دیارده‌بێت هه‌ر له‌ماسولكه‌كانه‌وه تا ده‌گاته ره‌قبوونی خوێنبه‌ره‌كان‌و كاری دڵ‌و په‌ستانی خوێن‌و سه‌رگێژخواردن‌و بورانه‌وه‌و تینویه‌تی به‌رده‌وام‌و لاوازی جه‌سته‌و تێكدانی سوڕی مانگانه له‌ژندا‌و كاریگه‌ری بۆ سه‌ر كۆرپه‌له له‌دایكی دووگیاندا، هه‌روه‌ها له‌كرداره‌كانی هه‌وكردنی میكروبی و به‌ته‌مه‌ندا چوون‌و پیرییه‌تی، له‌ده‌ستدانی چاو، په‌ككه‌وتنی گورچیله‌و نه‌خۆشییه ده‌مارییه‌كان‌و هه‌وكردنی پێ‌و قاچه‌كان‌و
په‌یدابوونی برین‌و چاك نه‌بوونه‌وه گه‌لێكی دی.

چ كه‌سێك به‌رپرسیاره له‌و منداڵانه‌ی له سه‌ر جاده‌كانن؟ یان ئه‌و منداڵانه‌ی دۆخی ده‌روونیان خراپه؟ چ سیستمێكی په‌روه‌رده ده‌توانێت منداڵان به‌ره‌و گه‌شه‌كردن‌و پشكواندن به‌رێت كه ئه‌م منداڵانه هه‌مان دایك‌و باوكی داهاتوون؟ هه‌ر ئه‌م كه‌سانه‌ن داهاتووی میلله‌تێكیان له ئه‌ستۆ ده‌بێت‌و ده‌بنه پسپۆری بواری جۆراوجۆر له‌كۆمه‌ڵگه‌دا.
له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا كه منداڵ په‌راوێز بكه‌وێت به‌دڵنیاییه‌وه هیچ جۆره پێشكه‌وتنێكی ئه‌وتۆ نابینرێت، باشتروایه حكومه‌ت‌و بنه‌ماڵه به شێوازێكی تیۆری‌و پراكتیكی گرنگی به په‌روه‌رده‌ی منداڵ بده‌ن. پێویسته په‌روه‌رده‌ی كۆن كه له ماوه‌ی چه‌ند سه‌ده یان چه‌ندین ساڵ ئه‌نجامی نه‌بووه لاببرێت‌و په‌روه‌رده‌یه‌كی باش كه وڵاتانی پێشكه‌وتوو و گه‌شه‌كردوو ئه‌نجامیان لێوه‌رگرتووه بێته ئارا‌و جێبه‌جێ بكرێت.
ئێستا (82) جاره به‌ده‌وری خۆری نازداردا ده‌سووڕێمه‌وه، به‌لاَم هه‌شت ساڵیش زۆرتره نه‌خۆشیه‌كی درێژخایه‌ن داوێتی له جه‌سته و گیانم به‌گۆچان نه‌بێت،بواری هه‌ڵسوكه‌وتم نادات – سوپاسیش بۆ یه‌زدان ئه‌وه‌نده باوه‌ڕم به‌بیركردنه‌وه‌ی خۆم هه‌یه كه بتوانێت یارمه‌تیم بدات بۆ نووسینی ئه‌م بیره‌وه‌ریانه.
له كۆتاییه‌كانی ساڵی(2007)دا له سه‌ردانێكی (شێركۆ بێكه‌س)دا له ده‌زگای سه‌رده‌م) كه باسی نووسین هات به‌باسدا، وتم نه‌خۆشم و خاویشم، ئه‌نجا پرسی ئه‌ی بیره‌وه‌رییه‌كانت چاپ نه‌كردووه؟ وتم له یه‌ك دوو كتێب و ڕۆژنامه‌كاندا به‌پچڕپچڕی چاپكراون. ئه‌مه لای ئه‌وه‌وه به‌و شێوه‌یه كه‌متر كه‌ڵكی ده‌به‌خشی، بۆیه ره‌ئی وه‌هابو كه ئێستا چ بیركردنه‌وه‌یه‌كی تریشم هه‌یه له‌گه‌ڵ چاپكراوه‌كانیشدا تێكه‌ڵیان بكه‌م با له‌یه‌ك به‌رهه‌مدا بن.
All rights reserved to Serdam.Org | Designed & Hosted by DeSian