






ده‌روازه
پرۆژه‌ی رووناكبیری یه‌كێكه له‌ئه‌ركه هه‌ره گرنگه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، ده‌زگاو ناوه‌ندی سه‌ربه‌خۆو بیروڕای ئازاد‌و بیری هه‌مه لایه‌نه‌و قبوڵكردنی جیاوازییه‌كان‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی ژیانی شارستانی‌و تاووتوێكردنی پرۆژه‌كانی داهاتوو مامه‌ڵه‌كردنێكی جدییانه‌یه له‌گه‌ڵ سه‌رده‌م‌و خۆ سازدان بۆ دروستكرد‌نی په‌یوه‌ندییه‌كی هه‌مه لایه‌نه به‌دنیای ئه‌مڕۆوه. ئه‌وڕۆكه ناوه‌ندو پرۆژه‌ی سه‌ربه‌خۆ دیارده‌یه‌كی جیهانییه‌و ئاینده‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و بیر‌و هزره نوێیانه‌ی دنیایه. ململانێی شارستانییه‌كانیش بۆ خۆی هه‌ڵگری هه‌ماهه‌نگی دروستكرد‌نی په‌یوه‌ندی هه‌مه‌لایه‌نه‌یه له‌نێوان كۆمه‌ڵگه جیاوازه‌كان‌و نه‌ته‌وه جۆراو جۆره‌كاندا، به‌هه‌مان شێوه جیهانگیریش ده‌ره‌نجامی گه‌ڵاڵه بوونی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌یه له‌ڕووی رۆشنبیری‌و فه‌رهه‌نگیی‌و ئابووری‌و سیاسییه‌وه. سالانه، له‌جیهاندا سه‌دان هه‌زار گۆڤار‌و كتێب به‌زمانه زیندووه‌كانی دنیا ده‌رده‌چێت‌و ده‌چێته خانه‌ی فه‌رهه‌نگ‌و بزاڤی رۆشنبیرییه‌وه‌و تێكه‌ڵاوی دنیای ئه‌مڕۆ ده‌بن‌و كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ش له‌سه‌ر ئاستی رۆشنبیری‌و فه‌رهه‌نگ‌و ژیاری‌و پێشكه‌وتن جێ‌دێڵن، جیهانگیریش بۆخۆی ته‌نها دیارده‌یه‌ك نییه به‌ڵكو ته‌واو ریشه‌یه‌كی مێژوویی‌و ژیارییه بۆ تێكه‌ڵاوكردنی دنیا‌و كۆكردنه‌وه‌ی ئاسته جیاجیاكانی ژیاری‌و گه‌ردونگه‌رایی ئه‌و زه‌مه‌نه ده‌كات كه‌له‌پێشدا لایان وابووه سنووره‌كانی دنیا‌و شورای نێوان ده‌وڵه‌ته‌كان‌و زمانی گفتوگۆی جیاواز‌و فه‌رهه‌نگی جۆراو جۆر دابڕانێكی چۆنایه‌تی فه‌رهه‌نگ‌و ژیاری نه‌ته‌وه جیاجیاكانه.
لێره‌وه ئه‌توانین بڵێین راگه‌یاندن‌و چاپه‌مه‌نییه‌كان به‌گۆڤارو كتێب‌و رۆژنامه‌وه بۆ خۆی بارگاوی ده‌بن به‌و پێشكه‌وتنه سه‌رتاسه‌رییه‌ی ته‌كنه‌لۆژیاو زانست‌و رۆشنبیری، دیاره هاوچه‌رخ بوونی به‌رهه‌مه فیكری‌و ئه‌ده‌بی‌و رووناكبیرییه‌كان له‌كاری وه‌رگێڕان‌و ئاگایی سه‌رتاسه‌ری له‌جیهان به‌جیهانیكردنی زمانی خۆمانه‌وه ده‌بێ، ره‌نگه ئه‌مه بۆ خۆی ئه‌ركێكی قورس‌و دوا رۆژێكی چاوه‌ڕوانكراوی هه‌بێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر زیاده‌ڕۆیی نه‌بێت ئه‌كرێ ئێمه‌ی كوردیش جارێكی تر‌و به‌هه‌نگاوێكی تره‌وه تێكه‌ڵ به‌دنیای ئه‌مڕۆو ئاستی رۆشنبیری‌و فه‌رهه‌نگی جیهان بین ده‌نا له‌وێستگه‌ی یه‌كه‌می ئه‌م شه‌مه‌نده‌فه‌ره تیژڕه‌وه‌ی جیهانگیریدا به‌كۆڵێ باری گرانه‌وه جێده‌مێنین‌و به‌فریادی تۆماركردنی مێژووی شارستانی خۆمان ناكه‌وین.
ده‌زگای چاپ‌و په‌خشی سه‌رده‌م وه‌ك ناوه‌ندێكی رۆشنبیری مه‌ده‌نی كۆمه‌ڵێ ئه‌ركی رۆشنبیری گرتۆته ئه‌ستۆ كه‌پێكهاتووه له‌چاپكردن‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێ گۆڤار كه‌گرنگی ده‌ده‌ن به‌بواره جیاجیاكانی رۆشنبیری‌و وه‌رگێڕانی كولتوری بیانی له‌ئه‌ده‌بیات‌و فیكری سه‌رده‌م‌و فه‌لسه‌فه‌ی نوێ‌و بواری زانستی جیاجیا سه‌ره‌ڕای چاپكردن‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی گۆڤاری سه‌رده‌م كه‌تایبه‌ته به‌وه‌رگێڕان‌و گۆڤاری زانستی سه‌رده‌م تایبه‌ته به‌بواره جیاجیاكانی زانست كه‌پشتیوانه به‌نوێترین ئامرازی بڵاوكردنه‌وه كه‌ئینته‌رنێته، گۆڤاری ئاینده تایبه‌ته به‌بواری رۆشنبیری‌و ئه‌ده‌بی كوردی‌و جیهانی، گۆڤاری منداڵی سه‌رده‌م كه‌تایبه‌ته به‌بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌تی تایبه‌ت به‌منداڵان‌و گرنگیدان به‌رۆشنبیری منداڵان، رۆڤار كه‌ڕۆژنامه گۆڤارێكه تایبه‌ته به‌و نووسه‌رو ناودارانه‌ی بواری ئه‌ده‌بی‌و رۆشنبیری كوردی كه‌سه‌رده‌مانێكی به‌ر له‌ئێستا مێژوویه‌كی ئه‌ده‌بیان دروست كردووه. هه‌روه‌ها زنجیره کتێبه‌کانی سه‌رده‌م، وه‌ک زنجیره‌ی کتێبی سه‌رده‌م و کتێبی گیرفان و کتێبی زانستی و کتێبی عه‌ره‌بی، که بایه‌خ به بواره جیاجیاکانی فه‌لسه‌فه و فیکر‌و ئه‌ده‌ب و زانست ده‌ده‌ن.
ده‌زگای چاپ‌و په‌خشی سه‌رده‌م به‌پێی بڕیاری ژماره (98)ی رۆژی 25/10/1998ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دامه‌زراوه، ده‌سته‌ی دامه‌زراندنی ده‌زگا بریتیبوون له (شێركۆ بێكه‌س‌و ره‌ووف بێگه‌ردو حسێن عارف‌و محه‌مه‌د موكری‌و دڵشاد عه‌بدوڵلا)، خودی بڕیاره‌كه‌ش له‌بڕگه‌ی یه‌كدا بڕیار ده‌دات به "دامه‌زراندنی ده‌زگایه‌ك به‌ناوی ده‌زگای چاپ‌و په‌خشی سه‌رده‌م" به‌پێی ئه‌و په‌یڕه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بڕیاره‌كه‌دایه په‌یڕه‌وه‌كه‌ش بریتییه له‌دوازده ماده كه‌ناوی ده‌زگاو مه‌ڵبه‌نده گشتییه‌كه‌ی‌و چۆنێتی بواری فراوان بوونی شێوه یاساییه‌كه‌ی وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی مه‌عنه‌وی‌و سه‌ربه‌خۆ ئامانجه‌كانی چۆنیه‌تی به‌دیهێنانیان له‌ڕێگه‌ی پێكهاته‌كه‌یه‌وه دیاری ده‌كه‌ن له‌ماده‌ی سێی په‌یڕه‌وی ده‌زگای چاپ‌و په‌خشی سه‌رده‌مدا هاتووه كه‌ده‌زگا ئه‌م ئامانجانه به‌جێ دێنێ:
1ـ دامه‌زراندنی چاپخانه‌و دابین كردنی پێویستییه‌كانی‌و به‌گه‌ڕخستنی یا به‌كرێگرتن‌و به‌كرێدانی چاپخانه‌و به‌گه‌ڕخستنی له‌لایه‌ن خۆیه‌وه یان به‌ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ لایه‌نی تردا.
2ـ ده‌ركردنی گۆڤار‌و رۆژنامه‌و کتێب و بڵاوكراوه به‌كوردی‌و به‌زمانی تر.
3ـ له‌چاپدان‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی گۆڤار‌و رۆژنامه‌و بڵاوكراوه‌و كتێبی لایه‌ن‌و خه‌ڵكانی تر.
4ـ دابین كردنی پێویستییه‌كانی گۆڤار‌و رۆژنامه‌و بڵاوكراوه‌و كتێبه‌كانی له‌كاغه‌زو مه‌ره‌كه‌ب‌و فلم‌و پلێت‌و هه‌ر بابه‌تێكی تر.
5ـ هاندانی بزووتنه‌وه‌ی رووناكبیری به‌به‌ستنی ڤیستیڤاڵ‌و سیمینار‌و دیداری ئه‌ده‌بی‌و هونه‌ری‌و رووناكبیری‌و یاریده‌ده‌رانی رێكخراوه ئه‌ده‌بی‌و هونه‌ری‌و رووناكبیرییه‌كان.
6ـ هه‌ر چالاكییه‌كی تر خزمه‌ت به‌بزووتنه‌وه‌ی رووناكبیری بكات.
ده‌زگای چاپ‌و په‌خشی سه‌رده‌م پێكهاتووه له:
یه‌كه‌م:
ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردن كه‌ده‌سه‌ڵاتی باڵایه له‌ده‌زگادا‌و پێكهاتووه له‌سه‌رۆك‌و جێگری سه‌رۆك‌و سكرتێر‌و لێپرسراوی به‌شی كارگێڕی‌و سه‌رنووسه‌رانی گۆڤار‌و رۆژنامه‌كانی‌و به‌ڕێوه‌به‌رانی به‌شه‌كانی‌و هه‌ر پسپۆڕێك بوونی به‌پێویست بزانرێ، دیاریكردنی سه‌رۆك‌و جێگر‌و سكرتێر به‌هه‌ڵبژاردن ده‌بێ‌و ئه‌نجومه‌ن له‌یه‌كه‌م دانیشتن‌دا رۆژی (28/10/1998) به‌ڕێزان شێركۆ بێكه‌سی شاعیر به‌سه‌رۆك، ئێستا ئه‌نجومه‌نی ده‌زگا پێكهاتووه له‌م به‌ڕێزانه (شێركۆ بێكه‌س، ره‌ووف بێگه‌رد، دڵشاد عه‌بدوڵلا، ئازاد به‌رزنجی، هه‌ڵكه‌وت عه‌بدوڵلا، سۆزان جه‌مال).
دووه‌م:
به‌شی گۆڤار‌و رۆژنامه‌گه‌ری
پێكهاتووه له:
1ـ گۆڤاری سه‌رده‌م: تایبه‌ته به‌وه‌رگێڕان‌و ئه‌ده‌بی بێگانه، كه‌سه‌رنووسه‌ره‌كه‌ی به‌ڕێز ره‌ووف بێگه‌ردو به‌ڕێوه‌به‌ری نووسین شوان ئه‌حمه‌ده‌و ده‌سته‌ی نووسین به‌ڕێزان (رێبین ئه‌حمه‌د هه‌ردی، دكتۆر شاهۆ سه‌عید)ه.
2ـ زانستی سه‌رده‌م: تایبه‌ته به‌بواره زانستییه‌كان‌و پێشكه‌وتنی زانستی‌و نوژداری‌و پزیشكی‌و ته‌كنه‌لۆژیه‌كان، سه‌رنووسه‌ر‌ی فه‌خریی خوالێخۆشبوو ئه‌كره‌م قه‌ره‌داخی یه‌و به‌ڕێز سۆزان جه‌مال سه‌رنووسه‌ریه‌تی.
3ـ گۆڤاری ئاینده: تایبه‌ته به‌نووسین‌و ره‌خنه‌و لێكۆڵینه‌وه‌و ئه‌ده‌بیات له‌بواره جیاجیاكاندا، كه‌سه‌رنووسه‌ره‌كه‌ی به‌ڕێز دڵشاد عه‌بدوڵلایه.
4ـ گۆڤاری منداڵی سه‌رده‌م: گۆڤارێكی تایبه‌ته به‌منداڵان‌و گرنگی به‌ئه‌ده‌ب‌و رۆشنبیری منداڵان ده‌دات، سه‌رنووسه‌ره‌كه‌ی به‌ڕێز (هه‌ڵكه‌وت عه‌بدوڵلا)یه.
5ـ رۆڤار: رۆژنامه گۆڤارێكه به‌قابه‌ری نیو رۆژنامه‌و به (20-30) لاپه‌ڕه سێ مانگ جارێك ده‌رده‌چێت، هه‌ر ژماره‌یه‌ك ته‌رخان ده‌بێ بۆ رێزلێنان له‌كه‌سایه‌تییه‌كی ئه‌ده‌بی‌و رووناكبیری كورد، یان غه‌یری كورد له‌وانه‌ی خزمه‌تی رووناكبیری كوردیان كردووه، له‌زیندووان‌و كۆچكردووان، ژیان‌و كۆشش‌و به‌رهه‌مه‌كانیان، سه‌رپه‌رشتیاری رۆڤار به‌ڕێز دڵشاد عه‌بدوڵلایه‌و سكرتێره‌كه‌شی به‌ڕێز (یاسین عومه‌ر)ه.
سێهه‌م: به‌شی هه‌ڵسه‌نگاندن‌و له‌چاپدانی كتێب
كاری ئه‌م به‌شه به‌چاپگه‌یاندنی كتێبه له‌به‌رهه‌می نووسه‌رانی كورد‌و غه‌یری كورد، له‌هه‌موو بواره‌كانی رووناكبیریدا، لیژنه‌یه‌كی هه‌ڵسه‌نگاندن له‌پسپۆڕان بڕیار له‌سه‌ر چاپكردنی كتێبه‌كه ده‌ده‌ن، دوا به‌دوای ئه‌وه به‌شی هونه‌ری ئه‌ركی كاروباری له‌چاپدانه‌كه‌ی ده‌گرنه ئه‌ستۆ له‌ڕووی هونه‌ری‌و ته‌كنیكییه‌وه به‌شی بلاوكردنه‌وه‌ش ئه‌ركی دابه‌شكردن‌و سه‌رپه‌رشتی كردنی كتێبه‌كان ده‌گرنه ئه‌ستۆ. چه‌ندین پسپۆڕ‌و شاره‌زا له‌زمانه جیاجیاكاندا‌و بواره فه‌لسه‌فی‌و ئه‌ده‌بی‌و كۆمه‌لایه‌تی‌و زانستییه‌كاندا كاروباری هه‌ڵسه‌نگاندنی كتێبیان گرتۆته ئه‌ستۆ سه‌رپه‌رشتیاری گشتیی زنجیره‌ی کتێبه‌کانی سه‌رده‌م به‌ڕێز (ئازاد به‌رزنجی)یه.
چواره‌م: به‌شی هونه‌ری
ئه‌م به‌شه ئه‌رك‌و كاروباری له‌چاپدانی كتێب‌و گۆڤاره‌كانی له‌ئه‌ستۆدایه‌و به‌شی هونه‌ری هه‌ر گۆڤار‌و بلاوكراوه‌یه‌ك تایبه‌ته‌و، پێكهاتووه له‌چه‌ند هۆبه‌یه‌ك:
1ـ هۆبه‌ی كۆمپیوته‌ر: (تایبه‌ته به‌له‌چاپدان‌و كڵێشه‌سازی‌و ئه‌رشیف‌و هه‌ڵه‌چنی كتێب‌و گۆڤاره‌كان).
2ـ هۆبه‌ی نه‌خشه‌سازی: ئه‌م هۆبه‌یه كاری نه‌خشه‌سازیی كتێب‌و گۆڤاره‌كانیان له‌سه‌ر شانه، چه‌ند هونه‌رمه‌ندێک ئه‌و ئه‌ركه جیبه‌جێده‌كه‌ن.
3ـ هۆبه‌ی چاپخانه: (له‌به‌شی چاپخانه‌ی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌دا باسكراوه).
پێنجه‌م: به‌شی ژمێریاری
ئه‌م به‌شه به‌پێی په‌یڕه‌وو پڕۆگرامی دامه‌زراندنی ده‌زگا دروست بووه، بۆ دابین كردن‌و دانان‌و داڕشتنی بودجه‌ی تایبه‌ت بۆ ده‌زگاو دابین كردن‌و دانان‌و داڕشتنی بودجه‌ی تایبه‌ت بۆ ده‌زگاو دابینكردنی سه‌رجه‌م خه‌رجییه‌كان‌و پێداویستییه‌كانی به‌شه جیاجیاكان‌و دابینكردنی مووچه‌و خه‌لاتی نووسه‌ران‌و كارمه‌ندانی ده‌زگاو ده‌ره‌وه‌ی ده‌زگاو كارمه‌نده ئیداری‌و هونه‌ری‌و خزمه‌تگوزارییه‌كان، ئه‌م به‌شه پێكهاتووه له‌ژمێریاری‌و هۆبه‌ی گه‌نجینه.
تێبینی: سه‌رجه‌م پلان‌و نه‌خشه‌سازییه‌كانی ئێستا‌و ئاینده‌ی ده‌زگاو كاروباری چاپ‌و بلاوكردنه‌وه‌ی له‌ڕێی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌زگاوه بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت‌و ده‌ست نیشان ده‌كرێت.
شه‌شه‌م: به‌شی كارگێڕی
ئه‌م به‌شه پێكهاتووه له‌به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتیی ئیداری‌و دوانزه كارمه‌ندی ئیداری كه‌سه‌رجه‌م كاروباره ئیداری‌و كارگێڕییه‌كانیان گرتۆته ئه‌ستۆ.
حه‌وته‌م: به‌شی دابه‌شکردن
پێكهاتووه له‌دابه‌شكردن‌و بلاوكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م چاپكراوه‌كان له‌كتێب‌و گۆڤار‌و ئاماده‌كردنی فۆڕمی دابه‌شكردنی به‌سه‌ر ناوه‌ندو كتێبخانه‌و هۆكانی راگه‌یاندندا.
هه‌شته‌م: به‌شی ماڵپه‌ڕو ئای تی
ئه‌ركی ئه‌م به‌شه به‌ڕێوه‌بردنی ماڵپه‌ڕی ده‌زگای چاپ‌و په‌خشی سه‌رده‌م‌و سه‌رپه‌رشتی كردنی هونه‌ریی سه‌رجه‌م ئامێره‌كانی ده‌زگایه، هه‌روه‌ها ئه‌ركی چاككردنه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌و ئامێرانه‌ی له‌ئه‌ستۆیه كه‌تووشی كێشه ده‌بن، ئه‌م به‌شه پێكهاتووه له‌به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕی سه‌رده‌م‌و به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی چاككردنه‌وه‌و سه‌رپه‌رشتی ئامێره‌كان.
نۆیه‌م: گه‌له‌ریی سه‌رده‌م:
بڕوانه لینکی گه‌له‌ریی سه‌رده‌م.
All rights reserved to Serdam.Org | Designed & Hosted by DeSian